ته‌ندروستی -
هه‌ندێك كه‌س گرفتی گه‌وره‌یان نوستنه و ناتوانن باش بخه‌ون یان كاتی زۆریان ده‌وێت هه‌تا خۆیان ده‌خه‌وێنن ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانای چالاكییه‌كانی ڕۆژانه‌ی.
به‌ڵام تا ئێستا چیت بیستوه له‌باره‌ی ڕێگای سه‌ربازی بۆ نوستنی خێرا؟ ئه‌م بابه‌ته له كتێبی " Lloyd Bud Winter's book Relax and Win: Championship Performance،" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا حه‌وت هه‌نگاو باسكراوه بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین كات خه‌و له خۆت بخه‌یت.
سه‌ره‌تا ماسولكه‌كانی ڕوخسارت و ده‌مت خاو بكه‌ره‌وه، دواتر شانه‌كانت ئازاد بكه له ته‌واوی ئه‌و سترێسانه‌ی هه‌یه و پاشان ده‌سته‌كانت ئازاد بكه پشوو بده‌ن و سنگت ئارام بكه‌ره‌وه و هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵمژه و به هێواشی بیده‌ره‌وه و پاشان پشوو بده به قاچ و ڕانت و پاشان بۆ ماوه‌ی 10 چركه دیمه‌نێك بخه‌ره ناو مێشكت كه پێی ئارام بیت.
به ماوه‌ی 6 هه‌فته له به‌رده‌وام بوون له‌م ڕێگایه ده‌كرێت به ماوه‌یه‌كی كه‌م خه‌وێكی ئارام و خێرات ده‌ستبكه‌وێت.