پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی میهراكۆی نێو ده‌وڵه‌تی له نێو هۆڵی هۆتێل میهراكۆ و له شاری سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و له دوایی كۆتاهاتنی جه‌ولی حه‌وته‌می یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ، ئاكار عه‌لی ساڵح یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یه‌كێك له یاریزانه به‌هێزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی به كۆی 6،5 خاڵ له پێشه‌نگی یاریزانان بێت .
ئه‌مه‌و ئاریان عه‌لی ئیحسانی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به 6 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دێت و هه‌رچی یاریزانان ، زۆزگ سه‌لاَح ، ئارێز سابر ، نه‌میر نوره‌دین ، ماجد حه‌مید ، حوسێن ڕۆسته‌می یه به 5 خاڵ پله‌كانی سێهه‌م تا حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌یان گرتووه كه له ژێر چاودێری یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت .
سه‌باره‌ت به یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ، ساسان عه‌بدول غه‌نی محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتییه‌كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق چاودێری ده‌كرێت و به‌ڕێز ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ڕێكخه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات .
ساسان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به یه‌كێك له هه‌ره به‌هێزترین پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندان یاریزان له نێو خۆی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان و یاریزانانی ولاَتی ئێران تێیدا به‌شدارن .
دواجار سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی ووتیشی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 8 ی ئه‌یلولی 2021 دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و پاڵه‌وانانی له پله‌كانی یه‌كه‌م تا شه‌شه‌م به خه‌لاَتی دارایی خه‌لاَت ده‌كرێن .