پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی به‌ڕێوه چوونی دوا یاری خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستانی ڕاگه‌یاند .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 8 ی ئه‌یلولی 2021 و له نێو هۆڵی ساڵح عه‌لی شاری سلێمانی دوا یاری خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ببات كه تێیدا و هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی دووكان و پیره‌مه‌گرون ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی پاڵه‌وانی خوله‌كه .
جێگه‌ی باسه هه‌ردوو تیم له خولی پله‌ی یه‌كی تۆپی پێی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه ڕیزی یانه نایابه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ و جگه‌له یانه‌ی دووكان كه یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری بانگێشت كردبوو یانه‌ی پیره‌مه‌گروون به كیژه یاریزانانی خۆی بلیتی گه‌یشتنی به خولی نایاب بڕی .