ته‌ندروستی -
گرفتی كه‌می ڤیتامین B12 یه‌كێكه له حاڵه‌ته باوه‌كان كه كه‌م كه‌س هه‌یه لێی به ئاگا بێت و نیشانه‌ی سه‌یر و نامۆی هه‌یه و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ست و پێكان ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ست به سڕبوون و مێروله‌كردن یان هه‌ستی نامۆ ده‌كه‌یت له ده‌ست و پێكاندا ئه‌وه مانای وایه ئاستی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شتدا له ئاستێكی زۆر كه‌م و مه‌ترسیداردایه.
جگه له‌وه‌ش هه‌ستكردن به ماندوێتی و گێژی و زه‌ردبوونی پێست و هه‌وكردنی زمان چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌می ڤیتامین B12 یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" میدیكال نیوز توده‌ی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه‌می ڤیتامین B12 كار له كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌كات چونكه هاوكاری سه‌ره‌كی كاركردنی خانه ده‌ماریه‌كانه و ئه‌و كاته‌ش كه كه‌متربێت له ئاستی سروشتی ئه‌وه كاری ده‌ماره‌كان سست و لاواز ده‌بێت.