پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامه و له دووه‌م یاری دۆستانه‌ی خۆیدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ میوانداری له یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت كرد .
له‌و یارییه‌دا ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌كان به پێكهاته‌ی جیاواز یاری كردوو ویستی ئه‌و بۆ دۆزینه‌وه‌ی بڕینی ڕێڕه‌وی هێڵی به‌رگری تیپه‌كانی به‌رامبه‌ره كه له داهاتوودا و له خوله‌كانی كوردستان و عێراق یاری ده‌كه‌ن .
ئه‌و یارییه به به‌هێزی ده‌ستی پێكردوو سه‌رئه‌نجامی كۆتای نه‌فت وه‌سه‌ت توانی به ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كه ویسام بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت له‌م وه‌رزه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت و كێبڕكێی ده‌ست خستنی خاڵی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراق بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كان .