پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانی ( به‌حری ، غاز جنوب ، پێشمه‌رگه ، شوڕته ، جه‌یش ، هه‌ولێر ، سه‌ناعه ، حه‌بانیه ، دووكان ، حه‌دیسه ، قاسم ، مه‌صافی شیمال ، به‌له‌د و ده‌غاره ) .
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ئاگادارتان ده‌كات كه له به‌رواری 11 ی ئه‌یلولی 2021 و له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ئاماده‌بن ، به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی نوێ و هه‌روه‌ك داواكارین كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كان نوسراوی فه‌رمیان پێبێت .
بلاَو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق دوایی ئه‌وه دێت كه یه‌كێتییه‌كه ئاماده‌كارییه‌كانی كردووه بۆ به‌ڕِێوه چوونی وه‌رزی نوێی خوله‌كه و هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌كه‌شدا بیڕوڕا ئاڵوگۆڕ بكرێت سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنی پیشه‌گه‌ر بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خوله‌كه .
جێگه‌ی باسه خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌بێته خولی پالاَوتن و باشترینه‌كان ده‌گه‌نه خولی بژارده و پاڵه‌وانی ئه‌و خوله‌ش شان به‌شانی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئاسیاوی و عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن .