چارەسەرەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیی



ته‌ندروستی‌ - 

چەند هۆکارێک هەیە کە کاردەکەنە سەرئەوەی مرۆڤ کەسێکی تورەبێت یان زیاتر تورەبێت لە کەسانی تر، چەند هۆکارێک هەن کە وادەکەن تێگەیشتنمان بۆ دۆخێک جیاوازبێت و ئێمەش بەو هۆکارەوە ئاستی تورەییمان جیاوازە، دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌دا چارەسەرەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیی ده‌خاته‌ ڕوو.

یەکەم : گۆرینی تەرکیز وەکو چارەسەرێک بۆ کۆنترۆلکردنی تورەییمان:
یەکێک لە هۆکارەکانی کاردانەوە خراپەکانی تورەیی بریتییە لە بەردەوامبوونمان لەسەر تەرکیز خستنە سەر هۆکاری تورەبوونەوەکە و خودی تورەبونەکەمان! بە واتایەکی تر بەردەوامیمان لەسەر تورەیی بە هۆی تەرکیزمانەوەیە لەسەر تورەییەکەمان.

لەبەرئەوە یەکێک لە رێگا سەرەکییەکانی کۆنترۆلکردنی تورەییمان بریتییە لە گۆرینی تەرکیزمان لەسەر تورەییەوە بۆ سەر شتێکی تر، ئەمەش چەند تەکنیکێک کە یارمەتیدەرە بۆ ئەم بابەتە:

1-بە جێهێشتنی شوێنی تورەبونەکە و چونە شوێنێکی ئارام و بێدەنگ! کاتێک هەستتکرد تورەیت و تورەبویت ئەوە راستەوخۆ هەوڵبدە شوێنەکە جێبهێڵیت و خۆت دوربخەیتەوە هەتا تەرکیزت لابدەیت.

2- کاتێک تورەبویت ئەگەر بەپێوەبویت دانیشە، ئەگەر دانیشتوبیت هەستە، ئەگەر دەرۆیشتیت بووەستە! ئەگەر وەستابویت برۆ! واتە لە روی جەستەییەوە کەمێک دۆخەکەت بگۆرە و ئەو کاتیش لەگەلیدا تەرکیزت دەگۆرێت.

3- کارێکی تر ئەنجامبدە! بۆ نمونە لە کوردەواریدا دەڵێت پەرداخێک ئاو بخۆرەوە! ئەمەش کارێکی ئیجابییە و زۆر یارمەتیدەرە. یاخود بچیت دەستو دەموچاوت بشۆیت!



PM:04:28:05/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌