بەرشەلۆنە ڕكابەری پاریس سانجێرمان دەكات بۆ گواستنەوەی یاریزانێك




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕكابەری یانەی پاریس سانجێرمان دەكات بۆ گواستنەوەی مارسیلۆ برۆزۆڤیجی ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلان.

پێگەی تۆتۆ میركاتۆ ئاماژە بەوە دەكات كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئارەزوویەكی زۆریان بۆ گواستنەوەی برۆزۆڤیج هەیە بۆ یانەكەیان بە تایبەت كە لە گواستنەوەی ڤیناڵدۆم سەركەوتوو نەبوون.

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە ئەركی بەرشەلۆنە ئاسان نییە لە گواستنەوەی برۆزۆڤیج بە تایبەت كە یانەی پاریس سانجێرمانیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات .



PM:04:25:05/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 1844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌