به‌ وێنه‌ / له‌ شاری‌ سلێمانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ مواتای‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ڕێوه‌ چوو




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ مواتای‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ هاوكاری‌ یه‌كێتی‌ مواتای‌ عێراقی‌ و لقی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و به‌به‌شداری‌ سیانزه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ، پاڵه‌وانێتی‌ مواتای‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجام درا و تێیداو دوایی‌ كێبڕكێ‌ به‌هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ كێشه‌ جیاوازه‌كان ، هه‌ڵبژارده‌كان ململانێیه‌كی‌ به‌هێزیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ قه‌ڵغانی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان كرد .

ئه‌مه‌و له‌ پاش كۆتاهاتنی‌ هه‌ر جه‌وله‌ی‌ یارییه‌ك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ حزبی‌ و وه‌رزشیی‌ یه‌وه‌ خه‌لاَته‌كان دابه‌ش ده‌كران .

جێگه‌ی‌ باسه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ڕۆژی‌ خایاندوو یارییه‌كانی‌ بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچان بوو .


AM:01:11:05/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 1928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌