پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
وه‌ك ده‌ربڕینی هاوسۆزی و دووپات كردنه‌وه‌ی وه‌فا بۆ ڕابردووی وه‌رزشی ئه‌و ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یادێكی بۆ فاتح حه‌مه خانی یاریزانی ئه‌ستێره و ڕاهێنه‌ری ڕابردووی یانه‌كه‌ی ڕێك خست .
له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، دێرینه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و بروسكی هه‌ولێر به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا كه به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه ئاماده‌ی بوون ، سه‌ره‌تا و پێش ده‌ست پێك له‌لایه‌ن به‌ڕِێزیانه‌وه خه‌لاَتی ڕێز و وه‌فا پێشكه‌ش به فاتح حه‌مه خان كرا‌و هه‌روه‌ك دێرینه‌كانی پێشمه‌رگه و بروسكی هه‌ولێر به هه‌مان شێوه به پێشكه‌ش كردنی دیاری كاكه فاتح یان به‌سه‌ر كرده‌وه .
هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێَشمه‌رگه ئه‌و پێشمه‌رگه ماندوو نه‌ناسه خۆنه‌ویسته له یاد ناكات كه ڕۆژانێك له نێو یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه چ وه‌ك یاریزان چ وه‌ك ڕاهێنه‌ر خزمه‌تی كردووه و هه‌روه‌ك هیوایی خواست به زووترین كات كاكه فاتیح چاك ببێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگه‌كانی كوردستان .
ئه‌مه‌و فاتح حه‌مه خان سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هاوڕێكانی كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م یاده ده‌بێته یادگارییه‌كی جوان بۆ ئه‌و هه‌میشه به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه لای .
دوایی كۆتاهاتنی ئه‌و مه‌راسیمه یاری نێوان هه‌ردوو تیم ده‌ستی پێكردوو سه‌رئه‌نجام دێرینه‌كانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 6-3 گۆڵ توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .