پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئه‌كادیمیا و فێرگه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دا و ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 4 ی ئه‌یلولی 2021 ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ له دایك بوانی 2008 ڕوبه‌ڕوی فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی بۆوه ، له‌و یارییه‌دا فێرگه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش له كۆی چوار یاری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ سێ سه‌ركه‌وتن به‌رز كرده‌وه و بڕیاریش وایه له یاری داهاتووی ڕوبه‌ڕوی فێرگه‌ی به‌ختیاری ببێته‌وه و سه‌ركه‌وتنی له‌و یارییه‌دا مندالاَنی پێشمه‌رگه ده‌گه‌یه‌نێته یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی ئه‌و خوله .