پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و له ژێر چاودێری ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ڕێكخه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی و ناوبژیوانی جیهانی یاری شه‌تڕه‌نج ، له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی هۆتێل میهراكۆ پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی میهراكۆی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێكرد كه زیاتر له 40 یاریزان تێیدا به‌شدارن .
كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2 ی ئه‌یلولی 2021 و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و كوردستان و لقی سلێمانی یه‌كێتییه‌كه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی میهراكۆی نێو ده‌وڵه‌تی له نێو هۆڵی هۆتیڵ میهراكۆ ده‌ستی پێكرد .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و شێوازی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی ، زرنگ سه‌لاَح جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێَشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه كه پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی میهراكۆی نێو ده‌وڵه‌تی یه و هۆتێل میهراكۆ به سوپاسه‌وه سپۆنسه‌ری كردووه له به‌رواری 2 تا 8 ی ئه‌یلولی 2021 به‌رده‌وامی ده‌بێت كه تێیدا یاریزانانی پاڵه‌وانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و باشترینه‌كانی كوردستان و ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق تێیدا به‌شدارن جگه له به‌شداری یاریزانانی ولاَتی ئێران .
زرنگ ووتیشی ، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان به گرنگی ده‌زانین یانه‌كان و یه‌كێتییه‌كان گرنگی به یاری شه‌تڕه‌نج بده‌ن ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م یارییه به یاری زیره‌كی ناوزه‌ند ده‌كرێت و سودی بۆ مێشك هه‌یه له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان .
دواجار ، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان ووتی ، یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه به شێوه‌ی سویسری و به نۆ جه‌وله به‌ڕێوه ده‌چێت و له كۆتایش خه‌لاَتی شه‌ش پاڵه‌وانی پله‌كانی یه‌كه‌م تا شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌كرێن .