پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
وه‌رزش و نازناو ، پۆلان پاڵه‌وانی هه‌رێم و یه‌كێك له یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی پێشمه‌رگه .
دوایی ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم توانی به كۆی نمره‌ی 99,2 پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، پۆلان په‌یجۆر عه‌لی شه‌ونمی یاریزانی لاوی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌رێز جێگری سه‌رۆكی یانه خه‌لاَت كرا .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2 ی ئه‌یلولی 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له پۆلان عه‌لی شه‌ونم یاریزانی تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كه‌یان كرد ، له‌و میواندارییه‌دا كه به ئاماده‌بوونی كامه‌ران محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌كه بوو ، سه‌ره‌تا به‌رێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی له پۆلان كرد كه توانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی وه‌رزشه‌كه‌ی یه‌كێك بێت له خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌رێم و نمریه‌كی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا ، جێگری سه‌رۆكی یانه له پای ئه‌و ئه‌نجامه خه‌لاَتی دارایی پۆلانی پاڵه‌وانی كردوو هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و پاڵپشتی یانه‌كه‌ی بۆ دووپات كرده‌وه .
له كۆتایدا ئه‌و یاریزانه پاڵه‌وانه سوپاسی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی و یانه‌كه‌ی كرد كه پاڵپشتی بوون وه‌ك یاریزانێك له یانه‌كه و ووتیشی ته‌مه‌نی وه‌رزشیم له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ست پێكردووه و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش كۆتایی پێ‌دێنم ئه‌وه‌ش به‌هۆی دڵسۆزی دڵسۆزانم له یانه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان .