بێ وه‌رزش و ڕێجیم.. 5 هه‌نگاو له‌ چه‌وری وورگ ڕزگارت ده‌كات




ته‌ندروستی‌ - 

چه‌وری زیادده‌ی‌ وورگ یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ باوه‌كه‌ی‌ ناو پیاوان و خانمان و هه‌موان هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ناوی ببه‌ن، پێگه‌ی‌" تایمز ئۆف ئه‌یندیا" 5 هه‌نگاوی ئاسانی خستۆته‌ ڕوو كه‌ بێجگه‌ له‌ وه‌رزش و ڕێجیم ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆ تواندنه‌وه‌ی‌ چه‌وری زیادده‌ی‌ وورگ.

1-كه‌متر بخۆ:
ده‌توانیت قاپێكی بچوكتر به‌راورد به‌ پێشتر بۆ خواردنی ژه‌مه‌كانت به‌كاربهێنیت به‌مه‌ش كالۆری كه‌مترت ده‌ستده‌كه‌وێت و كێشی زیادده‌ت كه‌مده‌كات و چه‌وری زیادده‌ی‌ له‌شت ده‌توێته‌وه‌.

2- به‌هێواشی نان بخۆ و خواردنه‌كه‌ باش بجوو:
جوینی خواردنه‌كان به‌ باشی یارمه‌تی گه‌ده‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشتر هه‌رسی بكات و بیمژێت و له‌ش سوودی لێ وه‌ربگرێت، خواردنی خۆراك به‌خاوی هاوكارت ده‌بێت به‌بڕێكی كه‌متر خواردن تێر ببیت.

3-كۆنتڕۆڵی دڵه‌ڕاوكێت بكه‌ و وه‌ك پێویست بنوو:
كه‌مخه‌وی واده‌كات كێشت زیاد ببێت و دڵه‌ڕاوكێش ئاستی هۆرمۆنی "كۆرتیزۆل" به‌رز ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌ش ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات، بیرت نه‌چێت ڕۆژانه‌ جه‌سته‌ت پێویستی به‌ 7-8 كاتژمێر خه‌و هه‌یه‌.

4- كۆنتڕۆڵی خۆت بكه‌:
هه‌ر كارێك ده‌كه‌یت ئاگاداری شێوازی دانیشتن و جوڵه‌ت بێت چونكه‌ دانیشت و جوڵانی هه‌ڵه‌ كار له‌ ماسولكه‌كانی ناوچه‌ی‌ سك و گه‌ده‌ ده‌كات.

5- ئاو زۆر بخۆره‌وه‌:
ئاو به‌شێكی گرنگی دابه‌زاندنی كێشه‌، پێش خواردنی ژه‌مه‌كان په‌رداخێك ئاو بخۆره‌وه‌ به‌مه‌ هه‌ست به‌ تێربوون ده‌كه‌یت و كه‌متر نان ده‌خۆیت. 



PM:09:10:02/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌