پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
چالاكییه‌كانی وه‌رزی نوێی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ده‌ست پێده‌كات و لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوبراو واده‌ی به‌ڕێوه چوونی تیروپشكی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستانی ڕاگه‌یاند .
یه‌كێتییه‌كه بڕیاری داوه له به‌رواری 2 ی 10 / 2021 و له شاری هه‌ولێر و له نێو باره‌گه‌ی خۆیدا و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانی‌ی ئه‌و خوله‌كه تیروپشكی یارییه‌كان ئه‌نجام بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌و به‌رواره نوێنه‌ریان ئاماده‌بێت .
جێگه‌ی باسه له‌م وه‌رزه 22 یانه به‌شداری له یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن .