‌سایبەرکۆندریا چییه‌؟


ته‌ندروستی‌ - 

لەبنه‌ڕه‌تدا وشەیەکی لاتینیە و لەهایپۆکۆندریا (ترس یان وەهمی نەخۆشی)وەرگیراوە، و دوای تیکەڵکردن کراوەتە سایبەرکۆندریا، واتە ترس یان وەهمی نەخۆشی لەڕێگای ئینتەرنێت،دكتۆر ڕێدار پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەكان زانیاری زیاتر له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

بەپێی دەزگای خزمەتگوزاری‌  نیشتیمانی بەریتانی ئەم حاڵەتە بە بەشێک لە دڵەڕاوکێ دادەنرێت، وبەپێی توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئیمپریالی لەندەنی لەهەر پێنج کەس سەردانی راوێژکاری دەرەکی دەکەن،یەکێکیان ترسی بێ بنەمای لەنەخۆشی هەیە،کەوا بەهۆی گەڕان لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوەیە. خەرجی ئەمە ساڵانە ٤۲٠ پاوەندە،جگە لەو ملیۆنانەی لە پشکنینی بێ هۆو بێبنەما سەرف دەکرێن.

لە نیشانەکانی  سایبەرکۆندریا
1- تەرخانکردنی کاتی زۆر لەسەر ئینتەرنێت
2- نیگەرانی بەردەوام لەسەر تەندرووستی‌  خود
3-گەڕان بەداوی هەرنیشانەیەک وەک سووربوونەوە، ژانی سووک،هەلئاواسن، و توشبوون بە ڕاڕایی و نیگەرانی و وسواسی.
4-تیکچوونی باری جەستەو دەروون، وەک بێهێزی، دابەزینی کێش،خەوزڕان،دڵتوندی..هتد.


PM:04:05:01/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌