ئاسۆ ڕۆسته‌م به‌رگی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ پۆشییه‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌نجام دانی‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌هێز بوونی‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ركی‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كانی‌ كوردستان و عێراق ، گرێبه‌ستی‌ یاریزانی‌ ڕابردووی‌ یانه‌كه‌ ( ئاسۆ ڕۆسته‌م ) واژۆ كرا .

ئاسۆ له‌ هێڵی‌ هێرشبه‌ر یاری‌ ده‌كات و یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ دیاره‌كانی‌ خوله‌كانی‌ كوردستان و عێراق كه‌ سه‌رنجی‌ وه‌رزش دۆستان و بینه‌رانی‌ یارییه‌كانی‌ به‌ لای‌ خۆیدا ڕاكێشاوه‌ و بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌بێته‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و گۆڵكارێكی‌ خوله‌كانی‌ كوردستان و عێراق ده‌بێت .



PM:09:48:31/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌