پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ میهراكۆی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌سه‌رپه‌رشتی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق و له‌ ژێر چاودێری‌ ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ڕێكخه‌ری‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ و ناوبژیوانی‌ جیهانی‌ ، له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ هۆتێل میهراكۆ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ میهراكۆی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ڕێكخه‌ری‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ یارییه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، به‌ سوپاسه‌وه‌ هۆتیل میهراكۆ وه‌ك سپۆنسه‌ر و هاوكار خه‌رجییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و میوانداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ده‌كات ، هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌به‌شداری‌ زیاتر له‌ 40 یاریزانی‌ كوڕان و كچان كه‌ پێك دێن له‌ باشترینه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق و وه‌ چه‌ندین یاریزانی‌ ده‌ره‌كی‌ ده‌بێت و دێنه‌ نێو ئه‌و ململانێیه‌وه‌ كه‌ پاڵه‌وانانی‌ له‌ پله‌كانی‌ یه‌كه‌م تا شه‌شه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ به‌ خه‌لاَتی‌ دارایی‌ خه‌لاَت ده‌كرێن ،سه‌باره‌ت به‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ خوله‌كه‌ ئه‌سعه‌د ووتی‌ یارییه‌كانی‌ له‌ به‌رواری‌ 2 ی‌ ئه‌یلول و له‌ كاتژمێر 5:00 ی‌ ئێواره‌ ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی‌ حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت كه‌ به‌ نۆ جه‌وله‌ی‌ سویسری‌ یه‌ .

له‌ دوا وته‌یدا ئیسماعیلی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ئه‌و یارییه‌ ووتی‌ ، ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ناوی‌ یاریزانانی‌ به‌شدار به‌ شێوه‌ی‌ ئۆن لاین تۆمار كراوه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ مێژوو بۆ عێراق و كوردستان .


PM:06:07:31/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 2776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌