پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان ، لقی سلێمانی یه‌كێتی ناوبراو به هاوكاری ڕێكخراوی C D O خولی ناوبژیوانی یاری تۆپی باله‌ی ده‌ست پێكرد
خوله‌كه سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه 31 ی 8 / 2021 و له نێو هۆڵی ڕێكخراوی C D O و به‌به‌شداری زیاتر له 30 فێرخواز له پیاوان و خانمان یه‌كه‌م وانه‌ی به‌ڕِێوه چوو ، پێش ده‌ست پێكی خوله‌كه وتاری یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان له‌لایه‌ن فیكره‌ت خه‌سره‌و سه‌رۆكی یه‌كێتییه خوێندرایه‌وه و دواتر م ، به‌كر مسته‌فا ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی یارییه‌كه به چه‌ند وته‌یه‌ك خوله‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و وتاری یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی له لایه‌ن م جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتییه‌كه پێشكه‌ش كرا و دواتر له‌لایه‌ن م ، شوان عه‌لی داوه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی وانه‌كان ده‌ستی پێكرد .
ئه‌مه‌و بڕیاره خوله‌كه ماوه‌ی 3 ڕۆژ بخایه‌نێت و له كۆتایی بڕوانامه‌ی باوه‌ڕ پێكراو ده‌به‌خشرێته به‌شدار بووان .
جێگه‌ی باسه له خوله‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له د . وشیار عه‌بدول ڕه‌حمان وه‌رزشكاری دێرین و د . كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ئاماده بوون .