‌سێ هۆكار مه‌ترسی توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كه‌ن




ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سێ هۆكاری دیاریكردوه‌ كه‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یه‌ك له‌ كۆی 14 كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 65 ساڵه‌ توشی خه‌ڵه‌فان ده‌بن و یه‌ك له‌ كۆی 6 كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 80 ساڵه‌ توشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌بن.

تا ئێستا زانست نه‌یتوانیوه‌ ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دابنێت و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه‌ شاراوه‌یی پشت ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دیاری بكه‌ن.

توێژینه‌وه‌كه‌4146 كه‌س به‌شداریان تیادا كردوه‌ كه‌ ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 59 ساڵ بووه‌ و له‌ گۆڤاری Neurology بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ سێ ڕه‌فتار مه‌ترسی توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كات كه‌ بریتین له‌:

1- كێشانی جگه‌ره‌:
كه‌سانی جگه‌ره‌ كێش مه‌ترسی توشبونیان به‌ خه‌ڵه‌فان ده‌گاته‌ %45 به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ره‌ ناكێشن.

2- سیستمی خۆراكی:
به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ به‌ چه‌وری تێر و گۆڕاویان تیادایه‌ هۆكارن بۆ دابه‌زینی ئاستی زانست و توانای مێشك و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كه‌ن.

3-به‌رزی په‌ستانی خوێن:
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیان توشی به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌بن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ خه‌ڵه‌فان زۆره‌.



PM:04:31:31/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌