پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دیاری كردنی پێكهاته‌ی نوێی تیپه‌كه‌ی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له پاش هه‌ڵسه‌نگاندن ، ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا به دیاری كردنه‌وه‌ی هه‌شت یاریزان كه پێك دێن له .
( ئەیوب محمد - گۆڵپارێز ، ڕاوێژ عەتا - گۆڵپارێز ، سالار حسێن - لە هێڵی بەرگری ، بەهەست هاوڕێ - لە هێڵی بەرگری ، چێنەر جەلال - لە هێڵی ناوەند ، حمید ڕەحیم - لە هێڵی ناوەند ، شەعبان مەحمود - لە هێڵی ناوەند ، عیماد ئەحمەد - لە هێڵی هێرشبەر ) .
ئه‌مه‌و بڕیاره دوایی دیاری كردنی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خوله‌كانی كوردستان و عێراق ده‌ست پێبكات ئه‌وه‌ش له ژێر سه‌رپه‌رشتی مه‌حمود مه‌جیدی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه .