پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی به‌ڕِێوه چوونی تیروپشكی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستانی ڕاگه‌یاند .
له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك ، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئاگاداری یانه‌كان ده‌كات كه به‌شداران له خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان دا له به‌رواری 14 ی ئه‌یلولی 2021 و له شاری هه‌ولێر تیروپشكی یارییه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2021 - 2022 ئه‌نجام ده‌دات .
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان یه‌كێكه له چالاكییه دیاره‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كه له ساڵی 2006 ه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و دوا نازناوی خوله‌كه‌ش بۆ یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر بوو .