پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان ، لقی سلێمانی یه‌كێتی ناوبراو به هاوكاری ڕێكخراوی C D O خولی ناوبژیوانی یاری تۆپی باله ئه‌كاته‌وه .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خوله‌كه جه‌ماڵ ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتییه‌كه‌مان به گرنگی ده‌زانێت ئاست و توانای ناوبژیوانان په‌ره پێبدات و هه‌روه‌ك به گرنگی ده‌زانین ناوبژیوانی نوێ بێنه نێو گۆڕه‌پانی یارییه‌كه‌وه ، سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كاتژمێر 9:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 31ی 9 ی 2021 خوله‌كه به وانه‌بێژی شوان عه‌لی ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت و ماوه‌ی سێ ڕۆژ وانه‌كانی به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی ده‌وترێنه‌وه .
دواجار ، جه‌مال ڕه‌شید ووتیشی له خوله‌كه‌دا زیاتر له 30 فێرخواز به‌شدارن كه له خانمان و پیاوان پێك دێن .