ته‌ندروستی -
به‌رزی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان كه هۆكاری دڵه‌ڕاوكێیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، پسپۆڕانی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌ده‌كرێت له‌ڕێی به سیستم كردنی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به‌م بكوژه بێده‌نگه بدرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" میدیكال نیوز توده‌ی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه "پسپۆڕان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه ئه‌و خۆراك و خواردنه‌وانه بخۆن و بخۆنه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به فلاڤۆنیدی ئه‌ندامی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به به‌رزی په‌ستانی خوێن و ئه‌م پێكهاته‌یه‌ش له‌ناو شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ و شلیك و شاتودا هه‌یه"
هاوكات ئه‌و به‌كتریایه‌ی له گه‌ده‌دا هه‌یه به‌رپرسه له كاریگه‌ری ئه‌رێنی مادده‌ی فلاڤۆنۆیدی خۆراكی له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن، و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و خۆراكانه ده‌خۆن كه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌م پێكهاته‌یه‌وه ئه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر په‌ستانی خوێنیان دروستكردوه و ئه‌مه‌ش له‌ڕێی خواردنی 80 گرام له‌م میوه و خۆراكانه سوودی ده‌بێت.