پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام درا و تێیداو له دوو یاری به‌هێزدا كه ململانێ بوو بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان هه‌ردوو تیپی كچانی یانه‌كانی پیره‌مه‌گرون و دووكان توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له یه‌كه‌م یاری دا كچانی یانه‌كانی هێرش و پیره‌مه‌گرون ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز كچانی پیره‌مه‌گرونی میوان توانیان به ئه‌نجامی 3-4 گۆڵ بردنه‌وه بده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و له شاری سلێمانی كچانی یانه‌كانی دووكان و سنوور ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی پڕگۆڵ كچانی دووكان پاڵپشت به یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ براوه بوون .