پێشمه‌رگه‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ سێ‌ یاریزانی‌ ڕاگه‌یاند




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ درێژه‌ پێده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و گرێبه‌ستی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ( بیلال عه‌لی‌ به‌رگریكار ، ئه‌حمه‌د وه‌هاب له‌ هێڵی‌ هێرش به‌ر و حه‌سه‌ن حسێنی‌ گۆڵپارێزی‌ ) نوێكرده‌وه‌ .

پێشمه‌رگه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌نجامدانی‌ گرێبه‌ستی‌ یاریزانانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماده‌كاری‌ ده‌كات بۆ به‌شداری‌ له‌ خوله‌كانی‌ كوردستان و عێراق .



PM:11:29:29/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌