تهندروستی -
خواردنی تەواوکەرە خۆراکیەکان لە ڤیتامین و کانزا پێویستەکان یارمەتی تەندروست بوونی ئەندامەکان و بەھێزبوونی بەرگری لەشی مرۆڤ دەدان ،بەڵام لە چی کاتێکی ڕۆژدا بخورێن باشترینە؟ دكتۆر ههرێم پزیشكی پسپۆڕی ههناوی لهڕێی ئهم بابهتهوه وهڵامێكی دروستی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
1- ڤیتامینە لە ئاوا تواوەکان وەک گروپی B دەکرێت لە ھەرکاتێکدا بخورێت ،لەگەڵ نانخواردن یان نا ، بەس بەیانیان پێش نان بخورێت باشترە.
2- ڤیتامینە لە چەوریە تواوەکان وەک A,E,D باشترە لەگەڵ ژەمەکان بخورێن بەتایبەت ئێواران و لەگەڵ ژەمی چەور کە یارمەتی زیاتر مژینی دەدات لە ڕیخۆڵەکاندا.
3- ئەگەر کەسێک خۆی دەرمانی غودە و چەوری و دژە زیندەگی بەکاربھێنێت باشتر لە ژەمی جیاوازدا بخورێن لەگەڵ تەواوکەرە خۆراکیەکان.
4- ڤیتامینەکان باشترە چەند کاتژێرێک دوور لە خواردنی کالسیوم بخورێن.
زۆرێک لە کەسانی پێگەشتوو پێویستان بە تەواوکەری خۆراکی نیە ئەگەر سیستەمی خۆراکیان تەندروست بێت، لەکاتی پێوستی بەو تەواوکەرانە نابێت زیاد ڕەوی بکرێت لە خواردنی ئەو جۆرە مادانە.