تیتی نۆ یاریزانی‌ نوێی بانگهێشتی‌ پێكهاته‌كه‌ی‌ كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

تیتی ڕاهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی‌ بەرازیل نۆ یاریزانی نوێی بانگهێشتی پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ كردووه‌ .

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند یانەیەکی ئەوروپا لە خولە جیاوازەکان بڕیاریاندا بە ڕێگا نەدان بە گەڕانەوەی یاریزانە بیانییەکان بۆ هەڵبژاردەکانیان بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال.


به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل بڕیاریدا بە بانگهێشتکردنی نۆ یاریزانی نوێ بۆ ڕیزی هەڵبژاردەکەی تا شوێنی ئەو یاریزانانە بگرنەوە کە ڕێگایان پێنادرێت بەشداری یاری‌ هه‌ڵبژارده‌كانیان بکەن.

نۆ یاریزانەکەش بریتین لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و هالک و میرەندا و ئیڤەرسۆن و سانتۆس و ئیدلسۆن و جێرسۆن و نۆنیس و مالکۆم.

بەرازیل لە مانگی نۆی داهاتوودا سێ یاری لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر چیللی و ئەرجەنتین و پیرۆ ئەنجامدەدات.



PM:08:16:28/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌