پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاسیمیرۆی به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی شاهانه بڵاویکردەوە، گرێبەستی یاریزانی بەرازیلی هێڵی ناوەراستی یانەکەیان کاسیمیرۆی تا هاوینی 2025 درێژکردوەتەوە.
گرێبەستی پێشووی کاسیمیرۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید له هاوینی 2023 كۆتایی ده‌هات بەڵام لە ئێستادا گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی‌تر و تا 2025 درێژکردوەتەوە.
ڕیاڵ مەدرید لەچەند هەفتەی ڕابردوودا گرێبەستی چەند یاریزانێکی گرنگی یانەکەی نوێکردوەتەوە لەوانەش بنزیمە و کۆرتوا و مۆدریچ و ڤالڤێردین.