پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له وه‌رزی نوێی خولی نایاب و بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێكردوو یه‌كه‌م هه‌نگاوی یانه‌كه‌ش نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كانی بوو ، له‌گه‌ڵ بانگێشت كردنی چه‌ند یاریزانێكی نوێ .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 26 ی ئابی 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم و خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی له ستافی مه‌شقی و یاریزانانی تیپه‌كه كرا و پاشان گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی تیپه‌كه واژۆ كرا .
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خۆش حاڵی خۆی پیشان دا به دووباره نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌یان كه سالاَنێكه خزمه‌ت به ناوی پێشمه‌رگه و یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك به‌خێر هێنانی له یاریزانه نوێكان كرد و هیوایی خواست پێكه‌وه و یه‌ك ده‌ست بتوانن له‌م وه‌رزه له كێبڕكێكانی خولی نایاب و بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق به ئه‌نجامی كاریگه‌ره‌وه ده‌ربكه‌ون .
پاشان گرێبه‌سته‌كان واژۆ كرا به‌م شێوه‌یه .
د. سه‌لاَح كانه‌بی - ڕاهێنه‌ر
ئه‌رده‌لاَن فایه‌ق ده‌روێش - ی . ڕاهێنه‌ر
سه‌ركه‌ش جه‌بار - ی - ڕاهێنه‌ر
یاریزانان -
عه‌لی ته‌ها - ڕافع - كابتنی تیپ
ئاسۆ عادل - ڕافع
ڕابه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی - پێگه‌ی چوار
عومه‌ر محه‌مه‌د ساڵح - پێگه‌ی چوار
عه‌بدولاَ سیروان جومعه - پێگه‌ی چوار
هاومه‌ند فه‌تاح حه‌مید - پێگه‌ی چوار
ئبراهیم دڵشاد - پێگه‌ی چوار
نه‌هرۆ عه‌دنان - یاریزانی سه‌ربه‌ست
سراج عه‌لی موسلم - یاریزانی سه‌ربه‌ست
دیاری ئه‌سعه‌د تۆفیق - سه‌نته‌ر
عه‌بدولاَ كه‌ریم محه‌مه‌د - سه‌نته‌ر
محه‌مه‌د مه‌حمود وه‌هاب - سه‌نته‌ر
هیوا حسێن عه‌لی - سه‌نته‌ر
هه‌ڵۆ سه‌باح سلێمان - سه‌نته‌ر
محه‌مه‌د كه‌ریم عه‌بدولاَ - پێگه‌ی دوو
ڕیبه‌ر بابه ڕه‌سول تاهر - پێگه‌ی دوو
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه له‌م وه‌رزه به یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كات كه له ژێر ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ڕێگه به هه‌ریانه‌یه‌ك ده‌دات به دیاری كردنی یاریزانێكی ده‌ره‌وه‌ی ولاَت .