ته‌ندروستی -
شۆردنی ددان بۆته به‌شێك له ڕۆتینی ژیانی زۆرینه، به‌ڵام به‌رده‌وام گرفت هه‌یه له‌دیاریكردنی كاتی دروستی شۆردنی ددان.
چاره‌سه‌ركارێكی ددانی به‌ریتانی له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك ڕێنمووی فۆڵۆوه‌ره‌كانی ده‌كات كه پێش خواردنی ژه‌مه‌كان ددانیان بشۆن نه‌ك دوای خواردنی ژه‌مه‌كان.
ئانا پیته‌رسۆن پزیشكی ددانه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا گرنگی خاوێن كردنه‌وه‌ی ددان باسده‌كات پێش خواردنی ژه‌مه‌كان به فڵچه چونكه شۆردنی ددان دوای نان خواردن زیان به مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت.