د. ئازاد و د. كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه
پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق هه‌ڵبژاردنی ته‌واكاری بۆ جێگری دووه‌م و سێ ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری به‌غداد ئه‌نجام دا .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 25 ی ئابی 2021 هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكاری بۆ یه‌كێتی باله‌ی عێراق به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دكتۆر ئازاد له شاری هه‌ولێر توانی بێ هیچ ڕكابه‌ڕێك به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عێراق هه‌ڵبژێردرێت و هه‌روه‌ك دكتۆره كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه به ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه و به 41 ده‌نگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د عه‌بدول كه‌ریم و به‌شار عه‌لی وه‌ك ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوبراو دیاری كران .
له شاری به‌غداده‌وه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی دا د . عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و نوێنه‌ری یانه‌كه له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكاری بۆ ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ئه‌نجام درا كه خۆش به‌ختانه دوو كورد له شاری هه‌ولێر و سلێمانی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .
عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دكتۆره كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه و د . جنان له ڕكابه‌ری دا بوون بۆ ئه‌ندامی خانمانی یه‌كێتییه‌كه و خۆش به‌ختانه‌ش دكتۆره كه‌ژاڵ به 41 ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر 25 ده‌نگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه .
جێگه‌ی باسه یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق له ساڵی 1955 دامه‌زراوه و تا ئه‌مڕۆ له چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامه .