ته‌ندروستی -
ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه زیاتر له 300 ملیۆن كه‌س توشبووی خه‌مۆكین له سه‌رتاسه‌ری جیهان و ئه‌مه‌ش حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتنی زیاد كردوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م گرفته ده‌رونییه چاره‌سه‌ری قورس نییه به‌ڵام كه‌متر له %10 ی توشبووان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
پسپۆڕی بواری ده‌رونی" جمال فرۆیز" نیشانه گشتیه‌كانی توشبوون باس كردوه و ده‌شڵێت " هه‌ركه‌س زیاتر له 2 هه‌فته هه‌ست به‌م نیشانانه بكات ئه‌وه باشتر وایه به زوترین كات سه‌ردانی پسپۆڕی ده‌رونی بكات"
له باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به خه‌مۆكی بریتیه له" تێكچوونی نوستن و خواردنی خۆراك و نه‌مانی ئاره‌زوو كردنی ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ڕۆژانه و نه‌مانی ته‌ركیز و له‌ده‌ستدانی ئاره‌زوو و زۆر بیرچوونه‌وه و هه‌ستكردن به خنكان له چه‌ند شوێن و كاتێكداو ئازاری به‌رده‌وامی گه‌ده و هه‌ستكردن به بێزاری و هیلاكی، له حاڵه‌تی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م نیشانانه پێویسته كه‌سه‌كه سه‌ردانی پسپۆڕی ده‌رونی بكات"