ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كاریگه‌ری و مه‌ترسییه‌كانی كاركردنی شه‌وانه‌ی خستۆته ڕوو به‌جۆرێك كارده‌كاته سه‌ر لێدانه‌كانی دڵ و ڕه‌نگه ببێته هۆی خێرا بوون یان خاوبوونه‌وه‌ی زۆری لێدانی دڵ و به‌مه‌ش ده‌وترێت له‌رزینی گوێچكه‌له‌ی دڵ.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری دڵ ی ئه‌وروپی بڵاوكراوه‌ته‌وه و یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه كه كاریگه‌ری و مه‌ترسی كاركردنی شه‌وانه له‌سه‌ر له‌رزینی گوێچكه‌له‌ی دڵ بخاته ڕوو و له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا نزیكه‌ی 300 هه‌ار كه‌س به‌شداریان كردوه له وڵاتی به‌ریتانیا.
مه‌ترسی توشبوون به خێرابوون و خاوبوونه‌وه‌ی لێدانه‌كانی دڵ زۆر ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه جگه له‌وه‌ش شه‌وانه كارده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌یی ئه‌م نه‌خۆشییه بۆی مابێته‌وه و باشتر وایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كاركردنی شه‌وانه كه‌مبكه‌یته‌وه و شه‌وانه بۆ پشودان دابنێیت نه‌ك كاركردن.