پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕكابه‌ری یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه و یۆڤانتۆس ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیمریك لاپۆرتی به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ڕیتانی ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئیمریك لاپۆرتی ئیسپانی ده‌كه‌ن .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاماده نییه به كه‌متر له 70 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بێت.
له كۆتایشدا ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێت ڕیاڵ مه‌درید ڕكابه‌ری یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه و یۆڤانتۆس ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی لاپۆرت ، چونكه ئه‌و دوو یانه‌یه‌ش ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن .