پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
سێ كوڕه یاریزانی لاوی شاری سلێمانی به‌شدارییان له 32 هه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ولاَتی عه‌ره‌ب كرد له ولاَتی ئوردوون و ناوی پێشمه‌رگه‌یان به‌رز كرده‌وه .
له دوا یاری خۆیاندا ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بێ هیچ پیشه‌گه‌رێك ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ڕی بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێزی پر جۆش و خرۆش و دوای یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیم به دوو یاری سه‌رئه‌نجام و له یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و پاڵپشت به پیشه‌گه‌ره به ڕه‌گه‌ز صینییه‌كه‌یان یانه‌ی سه‌د توانیان ئه‌نجامه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا بكه‌وه .
له‌م یاریه‌دا یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ختیار عه‌بدول باقی توانی به ئاستێكی به‌رز ببینرێت پاش ئه‌وه‌ی دوو یاری به‌سه‌ركه‌وتن به كۆتا هێناو هه‌روه‌ك سه‌یوان جه‌مالی یاریزانی به‌ئه‌زموونی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌به‌رامبه‌ر به‌هێزترین یاریزانی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه هیچ شكستێكی نه‌بوو یاری كرد و دوایی ململانێیه‌كی توندوو به‌هێز یاریزانه صینییه‌كه‌ی یانه‌ی سه‌د به ئه‌نجامی 3-2 گێم یارییه‌كه‌ی برده‌وه .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه توانی به بێ هیچ شكستێك له قۆناغی ڕیزبه‌ندی ( ته‌صنیف ) پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و مێژوویه‌كی دیكه‌ی به سێ یاریزانی شاری سلێمانی و یانه‌كه‌یه‌وه نوسییه‌وه .
پاش ئه‌و ئه‌نجامه‌ی تیپه‌كه‌یان سه‌یوان جه‌مال یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌داو ووتی ، تیپه‌كه‌مان به بێ هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی كردوو ئاستمان له هۆڵی یاریه‌كان بوو بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ته‌واوی یاریزانان و ڕێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه یانه‌یه‌كی شاری سلێمانی له كوردستانی عێراق به یاریزانانی خۆی له كێبڕكێی به‌هێزدا بووه ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه خۆش به‌ختانه له ڕیزبه‌ندی دیاری كردنی پله‌كانی نۆیه‌م تا دوانزه‌یه‌م پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بێ هیچ شكستێك توانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بنوسێته‌وه و ته‌نیا ئه‌م یاریه‌مان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ڕی كه به به‌هێزترین پیشه‌گه‌ری ولاَتی صین پێكهاته‌كه‌ی به‌هێز كردبوو له دوایی ململانێیه‌كی توند توشی شكست بووین .
جێگه‌ی باسه له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی دا 19 یانه به‌شداری كردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی ده‌یه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .