پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی پالاَوتن بۆ گه‌یشتن به خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
له پالاَوتنه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌كانی په‌یامی هه‌ڵه‌بجه و چوار قوڕنه به‌شدارن و بڕیاره به ئه‌نجامی دانی یه‌ك یاری له نێوان هه‌ردوو تیم نوێنه‌ری شاری سلێمانی بۆ به‌شداری له پالاَوتنه‌كه ده‌ست نیشان بكرێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه‌و شێوازی به‌ڕێوه چوونی خولی پله یه‌كی عێراق جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سالاَنه یه‌كێتی باله‌ی عێراق خولی پله یه‌كی یانه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و له‌م ساڵ و له شاری سلێمانی ته‌نیا دوو یانه وه‌ك نوێنه‌ری شاره‌كه‌مان به‌شداری له‌و پالاَوتنه ده‌كه‌ن .
ڕه‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بڕیاره كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 23 ی ئابی 2021 و له نێو هۆڵی یانه‌ی سلێمانی هه‌ردوو یانه‌ی ئاماژه پێدراو به یه‌ك بگه‌ن و براوه‌یان ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته نوێنه‌ری شاری سلێمانی له خوله‌كه‌دا .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق جه‌مال ڕه‌شید ووتی ، بڕیاره له به‌رواری 26 ی ئه‌م مانگه یه‌كێتی باله‌ی عێراق له شاری به‌غداد تیروپشكی خوله‌كه ئه‌نجام بدات و له 15 ی ئه‌یلولی مانگی داهاتووش یارییه‌كانی خولی پله یه‌ك ده‌ست پێده‌كات كه له كۆتایدا دوو یانه‌ی ده‌بنه ده‌سته برای یانه‌كانی ڕیزی نایابی عێراق .