ته‌ندروستی -
دكتۆره تینا پیترفسكایا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوییه له ڕوسیا باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به ماندوێتی چه‌ند هۆكارێكی له‌پشته.
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له دیارترین هۆكاره‌كانی هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن نه‌خۆشیی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد و كه‌می ڤیتامینه‌كانی له‌ش و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كه‌م خه‌وین كه واده‌كه‌ن مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌ست به ماندوێتی بكات.
جگه له‌م حاڵه‌تانه نائارامی باری ده‌رونی هۆكارێكی زۆر بڵاوه و هه‌ركام له‌مانه هۆكاربن پێویست به چاره‌سه‌ر ده‌كات چونكه كه‌سه‌كه ته‌نانه‌ت دوای وه‌رگرتنی پشویه‌كی درێژیش هێشتا هه‌ست به‌وه ناكات كه جه‌سته‌ی پشویداوه و به‌رده‌وام ماندووه.