ته‌ندروستی -
ئاشكرایه كه زۆر خواردنی شه‌كر زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام ته‌واو دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنی شه‌كر ئاسان نییه و ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤ.
له‌كاتی دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنی شه‌كر مرۆڤ هه‌ست به ئازاری سه‌ر و ماندوێتی و گۆڕانی مه‌زاجی ده‌كات به‌ڵام بابه‌ته‌كه كاتییه و پسپۆڕان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئالوده‌بوونی مێشك ده‌گه‌ڕێننه‌وه .
ئه‌و كاته‌ی شه‌كر ده‌خۆیت ئه‌وه مێشك مادده‌یه‌كی كیمیاوی به‌ناوی" دۆپامین" به‌رهه‌م ده‌هێنێت واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به خۆشحاڵی بكات و هه‌ر بۆ ئه‌وه دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنی شه‌كر واده‌كات هه‌ست به بێزاری و خه‌مباری و خه‌مۆكی و سترێس و ئاڵۆز بوونی مێشك و ئازاری سه‌ر و هه‌ستكردن به ماندوێتی و سه‌رگێژخواردن بكه‌یت.
دۆپامین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی له‌ش و دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه و سترێس و كاتێك ڕاسته‌وخۆ له خواردنی شه‌كر خۆت دوور ده‌گریت ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ هۆرمۆنی دۆپامین له له‌شدا داده‌به‌زێت و به‌مه‌ش كار و فرمانه‌كانی مێشك و له‌ش تێكده‌چێت.
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ئالوده بوون به‌شه‌كر هاوشێوه‌ی ئالوده‌بوونه به چه‌ند مادده‌یه‌كی ئالوده‌كه‌ر و كاریگه‌ریه‌كه‌ی نزیكه له كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كانه.
گرنگه ئه‌وه‌ش بزانیت كه خواردنی شه‌كر به بڕێكی كه‌م له‌گه‌ڵ سیستمێكی خواردنی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن زیانی نییه.