پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی یاریزانه دێرینه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كی دۆستانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك له‌و یاریزانانه‌ی ڕێك خست .
یارییه‌كه ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 7 ئایی 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێَشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دێرینه‌كانی پێشمه‌رگه میوانداریان له دێرینه‌كانی یانه‌ی صڵێخ كرد ، له‌و یارییه‌دا كه چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوون تێیداو هه‌ردوو تیم یارییه‌كی پڕ ئاستیان ئه‌نجام دا‌و نمایشێكی هونه‌ری ناوازه‌یان پێشكه‌ش كرد .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌كاته نه‌ریتێك و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی دێرینه‌كانی بوو كه بڕیاره بۆ داهاتوو درێژه‌ی هه‌بێت و یاریزانانی یانه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه .