پێشمه‌رگه سپۆرت - ميران محمد
به ئه‌نجام دانی سێ یاری هه‌فته‌ی دووه‌می خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، تێیداو كچانی یانه‌كانی دووكان و سنوور بردیانه‌وه و خه‌لاَتی پێنجوێن-یش یه‌كسان بوو.
كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 6 ی ئابی 2021 و له نێو هۆڵی مامۆستا ساڵح عه‌لی له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی كچانی خه‌لاَتی پێنجوێن میوانداریان له كچانی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ كردوو دوایی یارییه‌كی ئاست به‌رز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
له هه‌مان هۆڵو كاتژمێر 5:15 خوله‌ك كچانی یانه‌كانی دووكان و پیره‌مه‌گروون ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و تێیداو كچانی دووكان توانیان به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه و له سۆران كچانی یانه‌كانی سنوور و گاره به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز له‌لایه‌ن كچانی سنوور توانیان به ئه‌نجامی 6-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .