پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محمد
دوایی شكسته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌ی ئاشتی ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی میوانی له لاوانی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ ده‌كات .
بڕیاره یارییه‌كانی جامی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و كاتژمیَر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 6 ی ئابی 2021 لاوانی پێشمه‌رگه و چه‌م چه‌ماڵ له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یه‌ك ده‌گه‌ن ، سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان ڕێباز سدیق ڕاهێنه‌ری لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان له مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وامدان و ده‌یانه‌وێت یاریزانانیان له یارییه‌كان به ئاستی خۆیان یاری بكه‌ن و ئه‌نجامی یارییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه .
ڕێباز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تیپه‌كه‌یان ئاماده‌یی ئه‌م یاریه‌یه‌و گه‌ر یاریزانان به پلانی ڕاهێنه‌ر یاری بكه‌ن به دڵنيایی ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی تیمه‌كه‌ی یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌بێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له هه‌مان كات و هه‌مان ڕۆژ لاوانی چوار قوڕنه میوانداری له لاوانی كفری ده‌كات و ئاشتی شاری سلێمانی -یش ده‌بێته میوانی لاوانی سه‌رچنار و ئه‌و یاریه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌هید نازم له شارۆچكه‌ی چه‌م چه‌ماڵ به‌ڕێوه ده‌چێت .