پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می ڕاگه‌یاند .
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ یاری ئه‌نجام بدرێت و شاری سلێمانی و هۆڵی ساڵح عه‌لی میوانداری دوو له یارییه‌كانی ده‌كات .
له كاتژمێر 3:30 ی خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 6 ی ئابی 2021 و له یه‌كه‌م یاریدا و له نێو هۆڵی كۆچكردوو مامۆستا ساڵح عه‌لی له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی خه‌لاَتی پێنجوێن و چه‌م چه‌ماڵ ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
له هه‌مان هۆڵ و كاتژمێر 5:15 خوله‌ك كچانی دووكان و پیره‌مه‌گروون یاری ده‌كه‌ن و دوا یاریش له كاتژمێر 5:00 و له شارۆچكه‌ی سۆران ئه‌نجام ده‌درێت و كچانی یانه‌كانی سنوور و گاره ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .