‌9 هه‌نگاو به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن




ته‌ندروستی‌ - 

باشترین رێگا بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و خانەکانی لەش بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە تووش بوون بە هەوکردنی ڤایرۆسی  و زوو چاک بوونەوە لە کاتی تووش بوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی لە رێگەی بەهێز کردنی بەرگری لەشی خۆته‌، دكتۆره‌ بینایی پسپۆڕی خۆراك 9 گرنگترین هه‌نگاو بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش ده‌خاته‌ ڕوو.


1- جگەرە نەکێشان
2- رۆژانە خواردنی برێکی زۆر لە لیمۆ، تەماتە، کاهو، برۆکۆلی، خەیار ، چەوەنەری سوور،گێزەر، پیاز ، زەنجەفیل، سندی،سیر،زەردەچەوە، سپێناغ وسلق، بە زەلاتە یان شلەو شۆربا، هەروەها سێو،بایەم و گوێز، هێلکە،خورما، چای سەوز .... زۆر بەسودن.
3- زۆر خواردنەوەی ئاو ۱٠ بۆ ۱٥ پەرداخ رۆژانە
4-ڕۆژانە وەرزش کردن بەردەوام خاوەنی هەر کێشێک بیت گرنگە وەرزش بکرێت.
هەروەهاراگرتنی کێشی ئاسایی گرنگە.( کێشی کە م یا زۆر هیچیان باش نیە بۆ بەرگری لەش)
5-خەوی شەوی تەندروست ۷ بۆ ۸ کاتژمێر
6-نەخواردنەوەی ماددە کحولیەکان یان زۆر کەم کردنەوەی.
7-ئاگاداری خۆت بکە لە تووش بوون بە راگرتنی خاوێنی دەست شۆردن و باش کولاندنی گۆشت ومریشک و باش شۆردنەوەی سەوزەوات.
8- هەوڵ دان بۆ کەم کردنەوەی سترێس و فشاریئیش و کات دان بە خۆت بۆ ئیسراحەتی مێشکت.
یاری کردن لەگەل منال، مەلە کردن، یۆگا، شەوان زوو نوستن ، ڕۆشتنی پێ و وەرزش،چای گوڵەبەیبون بۆ هێور کردنەوەی مێشک.
9- کەم کردنەوەی لە خواردنی رێستۆرانت و فاست فوود خواردنی سەر عەرەبانە.


PM:04:34:05/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌