پێشمهرگه سپۆرت -
ئێزگەیەکی کەتەلۆنی وردەکاری گرێبەستە نوێیەکەی مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات .
مێسی بە ئەگەرێکی زۆر ئەمڕۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نوێ دەکاتەوە و کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان دەهێنێت.
ئێزگەی ڕاک یەکی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوەکردووە کە مێسی گرێبەستەکەی بۆ پێنج وەرز و تا ٢٠٢٦ نوێ دەکاتەوە و موچەکەشی دەکرێتە نیوە، هاوکات مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ٣٥٠ ملینۆ یۆرۆیە.
جێگەی ئاماژەیە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو مێسی پشووەکەی کۆتایی پێهێنا و گەڕایەوە بەرشەلۆنە.