هه‌واڵ - ڤیدۆ : نرخی‌ میدالیاكانی‌ ئۆڵۆمپیاد چه‌نده‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ئۆڵۆمپیادی‌ تۆكیۆی‌ 2020 له‌ ولاَتی‌ یابان به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستاش له‌لایه‌ن تیمه‌كان و یاریزانانه‌وه‌ چه‌ندین میدالیای‌ جۆراو جۆر به‌ده‌ست هاتووه‌ .

به‌ پێی‌ نرخی‌ خه‌مڵێنراو بۆ ئه‌و میدالیایانه‌ی‌ دیاری‌ كراون میدالیا ئاڵتونییه‌كان نرخی‌ تێچویان له‌ 820 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌ و هه‌روه‌ك نرخی‌ میدالیا زیوی‌ و برۆنزییه‌كان به‌ كه‌متر دیاری‌ كراون .

میدالیا ئاڵتونییه‌كان بڕی‌ ته‌نیا 6 گرام ئاڵتون تیایاندا به‌ كار هاتووه‌ و زۆرینه‌ی‌ له‌و مۆبایل و كانزایانه‌ دروست كراون كه‌ له‌و ولاَته‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌ .

ئه‌م پارچه‌ ڤیدۆیه‌ ته‌واوی‌ زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ جۆ و نرخی‌ میدالیاكان ده‌خاته‌ ڕوو .



PM:09:08:04/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌