‌كه‌ی‌ تۆڕه‌ی‌ چاو لاواز ده‌بێت ؟



ته‌ندروستی‌ - 

لاواز بوونی تۆرەی چاو کە سەنتەری تۆرەی چاو تێک دەچێ زیاتر لە بەساڵاچوان روودەدات کە خوێن بەربوون لە سەنتەری تۆرەی چاو دروست دەبێت.

دكتۆر دێرێ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو له‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌ی‌ چاو ده‌ڵێت" نیشانەکانی زۆر خێران لەخۆیەوە بەبێ ئازار و هیچ نیشانەک چاو دادەبەزێت لە چەند کاتژمێرێک چاوەکە کز ئەبێت و نەخۆش هەست دەکات چاوی بە ڵێڵی ئەبینێت یان بە خواری شتەکان ئەبینێت وە سپێنەی چاو ئاسایە وەک خۆیەتی هیچ نیشانەی سوربونەوەی تێیاد روونادات"

ئه‌م گرفته‌ لەگەڵ تەمەندا ئەگەری روودانی زیاتر هەیە .چارەسەر بۆ ئەکرێت بەڵام زۆر گرنگە زوو سەردانی پزیشك بکرێت بۆئەوەی چارەسەری گونجاو وەرگرن بە زووترین کات وە ئەگەر درەنگ سەردانی پزیشك بکەن چاو زۆر کز ئەبێت و لاواز ئەبێت بەڵام خۆشبەختانە نابێتە هۆی کوێربون .



PM:04:57:04/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 2880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌