پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان لۆگۆ نوێكه‌ی په‌سه‌ند كردوو به فه‌رمی به میدیاكانی ناساند .
له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك ، به‌شی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌كه لۆگۆ نوێكه‌ی ناساندوو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه لۆگۆی نوێی یه‌كێتییه‌كه بۆ چالاكییه‌كانی وه‌رزی نوێ و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان به كاردێت و كار به‌م لۆگۆیه ده‌كرێت .
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه لۆگۆكه له ڕه‌نگه‌كانی ( سوور و سه‌وز و زه‌رد و سپی ) دروست كراوه كه ڕه‌نگی ئالاَی كوردستانه و هه‌روه‌ك ڕه‌نگی شین ، ڕه‌نگی فه‌رمی درێسی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانه .