پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له پێناو سه‌ركه‌وتنی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی گشتی دیاری كرد .
یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گشتی و نوێنه‌ری یانه‌كانی به‌شداری خولی نایاب كردووه كه له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 11 ی ئابی 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی ڕاگۆڕینه‌وه و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی خوله‌كه بۆ وه‌رزی نوێ .
یه‌كێتییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گرنگی زۆر به خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌درێت و ده‌یانه‌وێت یه‌كێك بێت له خوله سه‌ركه‌وتووه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی .