‌بێڵ به‌ڵێنێك به‌ هانده‌رانی‌ ڕیاڵ مه‌درید ده‌دات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

گاریس بەیڵی‌ وێڵزی‌ و یاریزانی‌ ڕباڵ مه‌درید  بەڵێنی بە هاندەرانی یانەکەی داوە لە وەرزی ئه‌مساڵدا باشترین ئاست پێشكه‌ش بكات.

به‌رنامه‌ی‌ چیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە کاتی گەڕانیدا بە ناو شاری مەدرید، گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی ڕیاڵ چاوی بە هاندەرانی یانەکەی کەوتوە و گفتوگۆی لەگەڵدا ئەنجامداون و به‌ڵێدانی‌ پێداون كه‌ بۆ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ ئه‌و په‌ڕی‌ توانای‌ خۆی‌ به‌ كاربهێنێت بۆ خزمه‌تی‌ یانه‌كه‌ی‌ و له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدا بێت.

ڕاشیگەیاندوە، بەیڵ بەپەرۆشە بۆ دەستپێکردنەوەی وەرزێکی نوێ و دڵخۆشە جارێکیتر لە ژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی یاریدەکات و دەیەوێت متمانەی تەواوی ئەو ڕاهێنەرە بەدەستبهێنێت.


PM:03:51:03/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 2496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌